Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:42

چێلسی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


لە گەڕی هاتنی قۆناغی شازدەی چامپیۆنس لیگ، یانەی چێڵسی بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی میوانی بردەوە، لە خولەكی سیی و چواردا، حەكیم زەیاشی مەغریبی گۆڵی بۆ چێڵسی تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە بە پێشكەوتنی بلوز تەواوبوو.
 لە گێمی دووەم و لە خولەكی هەشتاودووشدا، ناوبژیوان بە كارتی سوور ستێفان ساڤیچی مۆنتینیگرۆیی و بەرگریكاری ئەتلەتیكۆی كردە دەرەوەی یاریگاو بەو هۆیەوە تیپی میوان یاریەكەی بە دە یاریزان تەواوكرد.
 لە دواساتەكانی یاریشدا، ئێمێرسۆن پالمێری ئیتاڵی گۆڵی دووەمی یانە لەندەنیەكەی بەدەستهێنا، بە كۆكردنەوەی ئەنجامی هەردوو گەڕی چوون و هاتن، چێڵسی بە سێ‌ گۆڵی بێ‌ بەرامبەر پێش ئەتلەتیكۆ مەدرید كەوت و بلیتێكی قۆناغی هەشتی بەركەوت، بە گەیشتنی بایرن میونشن و چێڵسی بۆ قۆناغی چارەگی كۆتایی چامپیۆنس لیگ، كۆتایی بە ڕكابەریەكانی قۆناغی شازدەی خولەكە هات و سبەی هەینی تیروپشكی قۆناغی هەشت لە شاری نیۆنی سویسری ڕادەكێشرێت .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.