Erbil 31°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:18

دوو پەیامی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
#7
100%

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی ئه‌سکه‌نده‌ر حاجی سۆرۆ هه‌رکی

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی ئه‌سکه‌نده‌ر حاجی سۆرۆ هه‌رکی
به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ و که‌سایه‌تی دیاری کۆمه‌ڵایه‌تی(ئه‌سکه‌نده‌ر حاجی سۆرۆ هه‌رکی)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان و ته‌واوی خزم و دۆستانی هه‌رکی ده‌که‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین له‌م کۆسته‌دا به‌ دڵنه‌وایی و ئارامی به‌خشین خانه‌واده‌ و که‌سوکارتان به‌سه‌ر بکاته‌وه‌ و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.

انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
17ـى 3ـى 2021


په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ تریفه‌ بڵباس

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، خاتوو تریفه‌ بڵباس
به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی باوکی به‌ڕێزتان کاک(ئازاد ساڵح)مان پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه‌ خه‌مناکه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌‌که‌تان و ته‌واوی خزم و دۆستانتان ده‌که‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین له‌م کۆسته‌دا به‌ دڵنه‌وایی و ئارامی به‌خشین به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و که‌سوکارتان به‌سه‌ر بکاته‌وه‌ و گیانی باوکی خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.

انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
17ـى 3ـى 2021  

 

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.