یانه‌ی بایرن میونشنی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی هه‌شت وه‌رزی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وتنی له هه‌فته‌ی بیستوپێنجه‌می خوله‌كه به‌ده‌ستهێناو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی ڤێردێر برێمنی میوانداری برده‌وه.
یاریزانانی بایرن له هێرش و فشاره‌كانیان ده‌ستپێشخه‌ربوون و له خوله‌كی بیستودوودا، یاریزان لیۆن گۆرێتسكا سوودی له لێدانێكی كۆرنه‌ر وه‌رگرت و گۆڵێكی بۆ تیپی میوان به لێدانی سه‌ر تۆماركرد، پاشان یاریزان سێرجی گنابری گۆڵی دووه‌می بایرنی له خوله‌كی سیی و پێنج به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو,.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستوحه‌وتدا، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی ئه‌ستێره‌و گۆڵكاری تیپه باڤاریه‌كه گۆڵی سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆماركرد‌و كۆی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆندسلیگا گه‌یانده سی و دوو گۆڵ، له‌و لاشه‌وه یاریزان نیكلاس فولكروگ تاكه گۆڵی ڤێردێر برێمنی له خوله‌كی هه‌شتاوشه‌ش به‌ده‌ستهێنا.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بایرن میونشن له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ په‌نجاوهه‌شت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ڤێردێر برێمنیش به سیی خاڵ له پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ند دێت.
بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ڤێردێر برێمن تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.