Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:14

ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید و خیتافی یه‌کسانبوون

کوردستان TV
100%

خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆمه‌دریدی پێشه‌نگی یانه‌كان بووه‌ میوانی یانه‌ی خیتافی و هه‌ردوو یانه‌ش به‌بێ تۆمار كردنی گۆل یه‌كسان بوون و ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید دوو خالی گرینگی له‌ده‌ستدا .
 یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای كۆلسیۆم ئه‌لفۆنسۆ پێرێزی تایبه‌ت به‌یانه‌ی خیتافی له‌ مه‌درید به‌رێوه‌ چوو ، له‌ته‌واوی ماوه‌ی یاریدا یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ له‌هێرش و فشار به‌رده‌وام بوون به‌مه‌به‌ستی تۆمار كردنی گۆل و به‌ده‌ست هێنانی سێ خالی یاریه‌كه‌ به‌تایبه‌تی یاریزانانی تیپی میوان كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ جواو فلیكس و لویس سوارێز چه‌ند ده‌رفه‌تێكی ئاسانیان له‌ده‌ستداو به‌م ئه‌‌ئه‌نجامه‌ش ئه‌تله‌تیكۆ هه‌ر له‌ پێشه‌نگی یانه‌كان مایه‌وه‌و كۆی خاله‌كانی گه‌یانده‌ شه‌ستو سێ خال ، هه‌رچی یانه‌ی خیتافیه‌ هه‌شته‌م به‌رامبه‌ر بوونی له‌م وه‌رزه‌ به‌ده‌ست هێناو له‌ پله‌ی پازده‌مینی ریزبه‌ندی دێت و خاوه‌نی بیست و هه‌شت خاله‌ . 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.