Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 09:12

ریال مه‌درید سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئێلچی تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


یانه‌ی ڕیال مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا دواكه‌وتنی بۆ سه‌ركه‌وتن گۆڕی و له‌ هه‌فته‌ی بیست وحه‌وته‌می خوله‌كه‌دا، به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ یانه‌ی ئێلچی میوانی برده‌وه.
 له‌ گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی شه‌ستویه‌كدا، یاریزان دانی كالڤۆ سوودی له‌ لێدانێكی كۆرنه‌ر وه‌رگرت و گۆڵێكی بۆ ئێلچی به‌ لێدانی سه‌ر تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی ڕیال هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌نجامی یاریانداو چه‌ندین هێرشیان كرده‌ سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان، تا له‌ خوله‌كی حه‌فتاوسێدا، كه‌ریم بێنزیمای فه‌ڕه‌نسی گۆڵی به‌رامبه‌ری یانه‌ی شاهانه‌ی به‌ لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
 یاریزانانی ڕیال هه‌ر به‌مه‌ش نه‌وه‌ستان و له‌ یه‌كه‌م خوله‌كی كاتی زیادكراوی یاریدا، بێنزیما ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی تۆماركردو سێ خاڵی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی بۆ میرێنگی مسۆگه‌ركرد.
 به‌م بردنه‌وه‌ش ڕیال مه‌درید به‌ شێوه‌ی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ په‌نجاوحه‌وت خاڵ، ئێلچیش به‌ بیستوچوار خاڵ له‌ پله‌ی حه‌ڤده‌می ڕیزبه‌ندی مایه‌وه‌ .
 


                                                          

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.