له ده‌ستپێكی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی بیستوحه‌وته‌مینی خولی یانه‌كانی ئیتالیا، یانه‌ی لاتسیۆ به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له یانه‌ی كرۆتۆنێی میوانی برده‌وه.
یاریه‌كه له یاریگای ئۆلۆمپیكۆ له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو، له خوله‌كی چوارده‌دا، سێرجی میلینكۆڤیچی سڕبی گۆڵێكی بۆ لاتسیۆ تۆماركرد، پاشان هێرشبه‌ری نێیجیری سیمیۆن نوانكۆ گۆڵی به‌رامبه‌ری كرۆتۆنێی له خوله‌كی بیست‌ونۆ به‌ده‌ستهێنا.
له‌و لاشه‌وه لویس ئه‌لبێرتۆی ئیسپانی گۆڵی دووه‌می لاتسیۆی له خوله‌كی سی و نۆ تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له ئه‌نجامی چه‌ند هێرشێكی یاریزانانی كرۆتۆنێ، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ تیپی میوان هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، سیمیۆن نوانكۆ گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی په‌نجا به‌ده‌ستهێناو جارێكی دیكه ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام یاریزانانی تیپی خانه‌خوێ به‌م ئه‌نجامه ڕازی نه‌بوون و له خوله‌كی هه‌شتاوچواردا، هێرشبه‌ری ئیكوادۆری فیلیپی كایسێدۆ گۆڵی سێیه‌م و بردنه‌وه‌ی لاتسیۆی تۆماركرد‌و سێ خاڵی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی بۆ تیپی پایته‌خت مسۆگه‌ركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی لاتسیۆ له پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چلوشه‌ش خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و كرۆتۆنێش به پازده خاڵ له دوایین خانه‌ی ڕیزبه‌ندی مایه‌وه.
لاتسیۆ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر کرۆتۆنێ تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.