پاتریس مۆتسیپی سه‌رمایه‌دارو ملیاردێری ناسراوی باشووری ئه‌فریقیا به سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقیا هه‌ڵبژێردرا.
كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقیا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی یه‌كێتیه‌كه به ئاماده‌بوونی جیانی ئینفانتینۆی سویسری و سه‌رۆكی فیفا له ڕیباتی پایته‌ختی مه‌غریب به‌ڕێوه‌چوو، له‌ئه‌نجامدا مۆتسیپی به ته‌زكیه بووه سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقیا، ئه‌ویش دوای كشانه‌وه‌ی هه‌رسێ ڕكابه‌ره‌كه‌ی، ئه‌حمه‌د ولد یه‌حیای مۆریتانی و ئۆگستین سینگۆری سه‌نیگالی و جاك ئه‌نۆمای كۆت دیڤواری له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، مۆتسیپی ته‌مه‌ن په‌نجاونۆ ساڵ زاوای سیریل ڕامافوزای سه‌رۆكی باشووری ئه‌فریقیایه كه شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆی له ئیداره‌دانی تۆپی پێ نیه، به‌ڵام بزنسمانێكی سه‌ركه‌وتووه‌و ئینفانتیۆش پاڵپشتی ده‌كات.
مۆتسیپی له چوار ساڵی داهاتوو سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقیا ده‌كات و شوێنی ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌دی مه‌ده‌غه‌شقه‌ری ده‌گرێته‌وه كه به‌م دواییه‌و به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و به بڕیاری دادگای وه‌رزشی نێوده‌وڵه‌تی له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.