كریس وایلدێر به‌فه‌رمی ده‌ستی له ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی شێفیڵد یونایتدی ئینگلیزی كێشایه‌وه.
ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئینگلته‌را كه له كۆی بیست وهه‌شت یاری ته‌نها چوار سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌و خاوه‌نی چوارده خاڵه‌و له دوایین خانه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زین بۆ ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كانی له‌سه‌ره.
وایڵدێری ته‌مه‌ن په‌نجاوسێ ساڵ له ساڵی دووهه‌زاروشازده به ڕاهێنه‌ری شێفیڵد یونایتد ده‌ستنیشانكراو له ماوه‌ی سێ ساڵ دوو جار تیپه‌كه‌ی گه‌یانده خولی نایابی ئینگلته‌راو وه‌رزی ڕابردووش یانه‌كه پله‌ی نۆیه‌می پرێمه‌رلیگی به‌ده‌ستهێنا كه ئه‌مه‌ش باشترین پله‌یه شێفیڵد یونایتد له ماوه‌ی بیستوهه‌شت ساڵی ڕابردوو به‌ده‌ستی دێنێت.
کریس وایلدێر ده‌ستی له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی شێفیڵد یونایتد کێشایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.