له ده‌ست پێكی گه‌ری بیست و هه‌شته‌مینی خولی پرێمه‌ر لیگی ئینگلیزی یانه‌ی نیوكاسل یونایتد له سه‌ر یاریگای سانت جێمس پارك میوانداری یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلای كرد‌و هه‌ردوو یانه‌ش به تۆمار كردنی گۆلێك یه‌كسان بوون .
له‌ته‌واوی ماوه‌ی یاریدا یاریزانانی هه‌ردوولا له هه‌ولی تۆمار كردنی گۆل‌دا بوون و چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆلی یه‌كتری ، به‌لام هه‌وله‌كان بێ ئاكام بوون تا له خوله‌كی هه‌شتاو شه‌ش یاریزانی ئیرله‌ندی و یانه‌ی نیوكاسل كیاران كلارك هه‌له‌یه‌كی كرد‌و گۆلی یه‌كه‌می به‌هه‌له له‌سه‌ر گۆلی خۆیان تۆمار كرد‌و ئه‌ستۆن ڤێلای پێشخست ، به‌لام له دوا خوله‌كی یاری جمال لاسیلێسی ئینگلیزی گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی تۆمار كرد‌و هه‌ر یانه‌یه‌و به خالێكی یاریه‌كه رازی بوون .
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی نیوكاسل یونایتد حه‌وته‌م یاریه له‌م وه‌رزه یه‌كسان ده‌بێ و كۆی خاله‌كانی له پله‌ی شازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی بۆ بیست و هه‌شت خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلاش پێنجه‌م یاریه یه‌كسان ده‌بێ و خاوه‌نی چل و یه‌ك خاله‌و له پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی دێت
نیوکاسل یونایتد و ئه‌ستۆن ڤێلا یه‌کسانبوون

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.