له ده‌ست پێكی گه‌ری بیستوحه‌وته‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی لیڤانتی میوانداری یانه‌ی ڤالنسیای كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای سیوتات دی ڤالنسیا له مه‌درید به‌رێوه چوو ، له‌سه‌ره‌تای یاری میوانداره‌كان باشتر ده‌ركه‌وتن و له خوله‌كی هه‌ژده یاریزانی ئیسپانی رۆجه‌ر مارتی گۆلی یه‌كه‌می بۆ لیڤانتی تۆمار كرد ، له ته‌واوی ماوه‌ی یاری یاریزانانی ڤالنسیا له هه‌ولی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه بوون به‌لام لیڤانتی به‌رگریه‌كی باشی كرد‌و پارێزگاری له ئه‌نجامی یاری كردوو هه‌شته‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ سی‌و پێنج خال به‌رزكرده‌وه .
یانه‌ی ڤالنسیاش تووشی یازده‌مین دۆراندن هات و له پله‌ی دوازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی كۆی خاله‌كانی له سی خال وه‌ستا .
لیڤانتی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ڤاڵنسیا تۆمارکرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.