له ڕكابه‌رییه‌كانی هه‌فته‌ی بیست وحه‌وته‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، كاتژمێر شه‌ش و پازده خوله‌كی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ریال مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی ئێلچی ده‌كات.
ڕیال مه‌درید له دوو گه‌ڕی پێشووی لالیگا یه‌كسان بوو و ئێستاش خاوه‌نی په‌نجاوچوار خاڵه‌و له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه، ئێلچیش به بیست وچوار خاڵ له پله‌ی حه‌ڤده‌می ڕیزبه‌ند دێت، هه‌ریه‌ك له سێرجیۆ ڕامۆس و ئیدین هازارد پێكانیان چاك بۆته‌وه‌و بۆ یاریكردن ئاماده‌ن، به‌ڵام هه‌ردوو یاریزان ئه‌لڤارۆ ئۆردیۆزۆلاو دانی كارڤاخال هێشتا پێكانیان چاك نه‌بۆته‌وه‌و ناتوانن یاری بكه‌ن.
زێنه‌دین زێدان ڕاهێنه‌ری ڕیال مه‌درید له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه ناكرێت ئاستی هه‌ر تیپێك له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌و تیپه له ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دیاری بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێك جار یانه‌كانی دواوه‌ی ڕیزبه‌ند ئه‌نجامی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌ده‌ست دێنن.
زێدان گوتیشی، ئێلچی تیپێكی به‌توانایه‌و له چه‌ند یاریه‌كدا ئاستی به‌رزی پێشكه‌شكردووه، بۆیه ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی باش له‌به‌رامبه‌ریان ده‌ربكه‌وین و سێ خاڵی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه مسۆگه‌ربكه‌ین، ڕاهێنه‌ره فه‌ڕه‌نسیه‌كه ئاشكراشی كرد كه ڕاسته ئێستا له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ند دوورن، به‌ڵام هێشتا دوازده گه‌ڕ ماوه بۆ كۆتاییهاتنی ڕكابه‌ریه‌كانی لالیگاو تا كۆتایی ده‌جه‌نگن بۆ پارێزگاریكردن له نازناوی خوله‌كه .
ئه‌م ئێواره‌یه ریال مه‌درید میوانداری ئێلچی ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.