له هه‌فته‌ی بیست وشه‌شه‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیال بێتیس میوانداری یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی كرد، له‌ئه‌نجامدا،یاریه‌كه به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی ڕیال بێتیس ته‌واو بوو .
له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه دا دیپۆرتیڤۆ ده‌ستپێشخه‌ری كردوو له خوله‌كی دوازده له رێی یاریزان خۆسێ لویس سانمارتین ماتۆ یه‌كه‌م گۆڵیان تۆمار كرد ز
له خوله‌كی بیست‌و چوار یاریزان ئێدگار مێندێز دووه‌م گۆڵی بۆ دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس به‌ده‌ست هێنا،گێمی یه‌كه‌م به‌م دو گۆڵه‌ی دیپۆرتیڤۆ ته‌واو بوو ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستو یه‌ك بولخا ئیگلێسیاس به لێدانێكی سزا یه‌كه‌م گۆڵی بۆ رالن بێتیس تۆمار كردز
له خوله‌كی هه‌شتاو یه‌ك شانسیز جواكین دووه‌م گۆڵی یانه‌كه‌ی و یه‌كسان كردنه‌وه‌ی یاریه‌كه‌ی به ده‌ست هێنا حه‌وت خوله‌ك دواتر رالن بێتیس دووباره له‌سه‌ر ده‌ستی یاریزان بولخا ئیگلێسیاس بووه خاوه‌ن گۆڵی سێیه‌م و سه‌ركه‌وتن .
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش رالر بێتیس به چل‌ودوو خال له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی دایه و دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسیش به بیست‌ودوو خاڵ له پله‌ی نۆزده‌یه‌می رێزبه‌ندی ده‌مێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.