له‌هه‌فته‌ی بیست و حه‌وتی خولی نایابی ئینگلته‌را، یانه‌ی وێستهام میوانداری یانه‌ی لیدز یونایتدی كرد، له‌ئه‌نجامدا،یاریه‌كه‌ی به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام لێ برده‌وه .
ئاماده‌كاریه‌كانی كوڕانی وێستهام بۆ تۆماركردنی گۆڵ هه‌ر له گێمی یه‌كه‌م ده‌ستی پێكرد، له خوله‌كی بیستویه‌ك یاریزان جێسی ئینگارد وێستهامی كرده خاوه‌ن گۆڵی یه‌كه‌م ، حه‌وت خوله‌ك دوواتر كریگ داوسۆن دووه‌م گۆڵی بۆ وێستهام تۆماركرد ، گێمی یه‌كه‌م به‌م دوو گۆڵ ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌م یاریزانانی لیدز یونایتد له هه‌وڵی تۆماركردنی گۆڵ بوون بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی یاریه‌كه ، به‌ڵام كوڕانی وێستهام ڕێگه‌یان نه‌داو یاریه‌كه‌یان به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان برده‌وه.
به‌م بردنه‌وه‌ش وێستهام چل‌و هه‌شت خاڵی هه‌یه‌و له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی دایه،لیدز یونایتدیش به سیوپێنج خاڵ له پله‌ی یازده‌یه‌می ریزبه‌ندی ده‌مێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.