Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 14:20

پاو گاسۆلی ئیسپانی و یاریزانی به‌ناوبانگی تۆپی باسکه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ریزه‌کانی یانه‌ی بارسێلۆنا

کوردستان TV
100%


پاو گاسۆلی ئیسپانی و یاریزانی به‌ناوبانگی تۆپی باسكه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی و به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی بارسێلۆنای تیپی پێشووی خۆی كردو له‌ لایه‌ن یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌رانی یانه‌كه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.
 گاسۆلی ته‌مه‌ن چل ساڵ له‌ ساڵی هه‌زارونۆسه‌دو نه‌وه‌دوهه‌شت له‌ ڕیزی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ستی به‌ یاری باسكه‌ كردو له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ دوو نازناوی خولی ئیسپانیای له‌ ماوه‌ی سێ وه‌رز به‌ده‌ستهێنا.
 دواتر له‌ ساڵی دووهه‌زارودوو په‌یوه‌ندی به‌ خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا كردو چووه‌ ڕیزی تیپی مێمفیس گریزلیس، پاشان بووه‌ یاریزانی تیپی لۆس ئه‌نجلۆس لێكه‌رزو دوو نازناوی ئێن بی ئه‌ی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ برده‌وه.
 هه‌روه‌ها گاسۆل له‌ ڕیزی هه‌ریه‌ك له‌ تیپه‌كانی شیكاگۆ بۆڵزو سان ئه‌نتۆنیۆ سپێرزو میلواكی باكس یاری كردووه، له‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی ئیسپانیاش، خاوه‌نی سێ میدالیای ئۆڵۆمپیه‌و نازناوی جامی جیهانی باسكه‌ی دووهه‌زاروشه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ به‌ده‌ستهێناوه.
 

كوردستان TV

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.