Erbil 21°C پێنجشەممە 26 ئەیلوول 00:25

ڤاڵنسیا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ڤیاڕیاڵ تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ ده‌ست پێكی گه‌ری بیست و شه‌شه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ڤالنسیا میوانداری یانه‌ی ڤیاریالی كردو یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه‌ به‌ئه‌نجامی دو گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك.
یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای مێستایا به‌رێوه‌ چوو  به‌ پێچه‌وانه‌ی پێشبینیه‌كان تیپی میوان باشتر ده‌ركه‌وتن و توانیان له‌ گێمی یه‌كه‌م به‌ گۆلێك پێشبكه‌ون گۆله‌كه‌ش له‌ خوله‌كی چل و به‌لێدانی سزا له‌ رێگای یاریزانی ئیسپانی جیرارد مۆرینۆ تۆمار كرا كه‌ هاوكات گۆلی ژماره‌ پازده‌ی یاریزانه‌كه‌ بوو له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا تۆماری بكات .
 له‌ گێمی دووه‌م یانه‌ی ڤالنسیا به‌مه‌به‌ستی گۆرینی ئه‌نجامی یاری هاته‌وه‌ ناو یاریگاو فشارێكی توندی خستبوه‌ سه‌ر گۆلی ڤیارال  تا له‌ خوله‌كی هه‌شتا یاریزانی ئیسپانی كارلۆس سۆله‌ر باراگان به‌لێدانی سزا ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌ .
 له‌ دوا خوله‌كی یاریش گۆنزالۆ گۆیدێسی پورتوگالی گۆلی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی بۆ شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌كان تۆمار كردو سێ خالی به‌خشیه‌ یانه‌كه‌ی ، یانه‌ی ڤالنسیا حه‌وته‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ به‌ده‌ست هێناو خاوه‌نی سی خاله‌و له‌ پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت ، یانه‌ی ڤیاریالیش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و له‌ پله‌ی حه‌وته‌می یانه‌كان دێت و خاوه‌نی سیو حه‌وت خاله‌ .
  

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.