Erbil 35°C ھەینی 27 ئەیلوول 10:21

پاریس سانجێرمان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر بۆردۆ تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


یانەی پاریس سانجێرمان پاڵەوانی سێ‌ وەرزی ڕابردووی خولی فەڕەنسا سەركەوتنی لە هەفتەی بیست وهەشتەمی خولەكە بەدەستهێناو لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی بۆردۆی میوانداری بردەوە.
 پابلۆ سارابیای ئیسپانی تاكە گۆڵی بردنەوەی پی ئێس جی لە خولەكی بیستی یاریەكە تۆماركرد.
 بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی پاریس سانجێرمان لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەكان بۆ شەست خاڵ بەرزبووەوەو بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای لیلی پێشەنگ دێت، بۆردۆش سێیەم یاری لەسەریەكی دۆڕاندو بە سیی و سێ‌ خاڵ لە پلەی پازدەمی ڕیزبەند مایەوە .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.