Erbil 35°C ھەینی 27 ئەیلوول 10:28

ئەی سی میلان دوو خاڵی لە یاریگای خۆی لەدەستدا بە زەحمەت لەگەڵ ئودێنێزێ یەکسان بوو

کوردستان TV
100%


یانەی ئەی سی میلان دوو خاڵی لە یاریگای خۆی لەدەستداو لە هەفتەی بیست وپێنجەمی خولی ئیتاڵیاو بە زەحمەت و بە گۆڵێك لەگەڵ یانەی ئودێنێزێی میوانی یەكسان بوو.
 دوای تەواوبوونی گێمی یەكەمی یاریەكە بە یەكسان بوونی هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ، لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەست وهەشتدا، بەرگریكاری بەڕازیلی ڕۆدریگۆ بێساو سوودی له‌ لێدانێكی كۆرنه‌ر وه‌رگرت و گۆڵێكی بۆ ئودێنێزێ‌ به‌ لێدانی سه‌ر تۆماركرد.
 پاشان یاریزانانی میلان هەوڵی یەكسان كردنەوەی ئەنجامی یاریانداو چەندین هێرشیان كردە سەر گۆڵی میوانەكەیان، تا لە دواستەكانی یاریدا، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ ڕۆسۆنێری هەژماركردو لە جێبەجێ كردنی لێدانەكەدا، فرانك كێیسی كۆت دیڤواری گۆڵی بەرامبەری ڕۆسۆنێری بەدەستهێناو ئەنجامی ڕووبەڕوو بوونەوەكەی یەكسان كردەوە،.
بەم ئەنجامەش كۆی خاڵەكانی میلان لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەكان بۆ پەنجاوسێ‌ خاڵ بەرزبووەوەو ژمارەی خاڵەكانی ئودێنێزێش لە پلەی یازدەمی ڕیزبەند گەیشتە بیستون ۆ خاڵ .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.