د. ئاسۆ حەوێزی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومهتی ههرێم رایگهیاند: ڤاکسینی جۆری سینۆفاڕم (Sinopharm)ی چینی کە بەشێوەی بەخشین لەلایەن کۆماری چین بە بڕی پێنج هەزار ژەم بۆ هەرێمی کوردستان دابینکراوە دەتواندرێت بەکاربهێنرێت، پهسندكراوه.
بڕیاری بەکارهێنان و دابەشکردنی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVD19 لە هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی تەندروستی، لەگەڵ دەرچوونی بڕوانامەی شیکاری و ڕێگەپێدانی بەکارهێنان و سەلامەتی وەرگرتن دەرچوو.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بڕیاری دابەشکردن و پێدان و بەکارهێنانی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID19ی دا کە لەلایەن سەنتەرەکانی وەرگرتنی پێکوتە لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لە ئەمڕۆ وە دەتواندرێت بەکاربهێنرێت وەکو قۆناغی یەکەم بۆ کوتانی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی هێڵی پێشەوە لە نەخۆشخانەکان و سەنتەرەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەپێی ڕێنمایی و پلانی نیشتمانی داڕێژراو.
ڤاکسینی جۆری سینۆفاڕم (Sinopharm) ی چینی کە بەشێوەی بەخشین لەلایەن کۆماری چین بە بڕی پێنج هەزار ژەم بۆ هەرێمی کوردستان دابینکراوە، دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بەپێی نووسراوی وەزارەتی تەندروستی پاڵپشت بە پلانی نیشتمانی و ڕێکارەکانی دەستنیشانکراو.
بە دڵنیاییەوە، بەردەوام دەبین لە هەموو هەوڵەکانی دابینکردنی بڕی زیاتری ڤاکسین بە پاڵپشتی و ڕەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عیراقی فیدڕاڵ بۆ چین و توێژەکانی تری مەترسیدار لە کۆمەڵگا لەپێناو دوورخستنەوەی ئەم پەتایە لە هەرێمی کوردستان.
ئومێدەوارین هاوڵاتیانی کوردستان بەردەوامبن لە خۆپارێزی بە لەبەرکردنی ماسک و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و پابەندبوونی ڕێنمایێەکانی تەندروستی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.