دوای وه‌ستانی خوله‌كانی تۆپی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌هۆی چه‌ند گرفتێك، له‌م هه‌فته‌یه‌دا، خوله‌كان جارێكی دیكه ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ ڕكابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی تۆپی پێی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان له یاریگا جیاجیاكانی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له گڕوپی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا، یانه‌ی ئاشتی میوانداری یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌كات و یانه‌ی ڕزگاری ده‌بێته میوانی یانه‌ی سه‌ید سادق.
هاوكات یانه‌ی خانه‌قین ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ئاڵتون كۆپری میوانی ده‌بێته‌وه، له گڕوپی دووه‌میش یانه‌ی خاك میوانداری یانه‌ی ئاسۆ ده‌كات و له ئاكرێ یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئاكرێ و گاره سازده‌كرێت، هه‌روه‌ها یانه‌ی شه‌قڵاوه له یاریگای خۆی له شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه میوانداری یانه‌ی كۆیه ده‌كات.
به بڕیاری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان و به‌پێی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، سه‌رجه‌م یاریه‌كان به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران له كاتژمێر دوو و چل‌وپێنج خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
ئه‌مڕۆ رکابه‌ڕییه‌کانی گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی تۆپی پێی یانه پله یه‌که‌که‌کانی کوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.