Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 00:36

تەندروستی عێراق ماڵپه‌رێک بۆ ئەوکەسانە کارا ده‌کات که‌ دەیانەوێت ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن

کوردستان TV
100%

هاوڵاتیانی عێراق دەتوانن بەشێوەی ئەلیکترۆنی داوا پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا، لەرێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمێکەوە.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ وەزارەتی تەندروستی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندییەکاندا پێگەیەکی ئەلیکترۆنی به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی کردووەتەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.

له‌ ماڵپه‌ره‌كه‌دا نووسراوه‌، ژماره‌ى كارتى نیشتمانى یان ناسنامه‌ى بارى شارستانى له‌ خواره‌وه‌ بنووس و ناوی خۆت تۆمار بكه‌.

بۆ خۆتۆماركردن ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ كلیك بكه‌:

http://cov19reg.phd.iq/kurdy/Default.aspx

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.