یانه‌ی بایرن میونشنی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی هه‌شت وه‌رزی ڕابردووی خولی ئه‌ڵمانیا، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له هه‌فته‌ی بیستوسێیه‌می خوله‌كه به‌ده‌ستهێناو به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی كۆلنی میوانی برده‌وه.
له خوله‌كی هه‌ژده‌دا، هێرشبه‌ری كامیرۆنی ئێریك ماكسیم چۆپۆ گۆڵێكی بۆ بایرن به لێدانی سه‌ر تۆماركرد، پاشان ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی ئه‌ستێره‌و گۆڵكاری بایرن گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی سی و سێ به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چلونۆدا، ناوه‌ڕاستكاری تونسی ئیلیاس سخێری گۆڵێكی بۆ كۆلن تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌مكرده‌وه، دواتر لیڤاندۆڤسكی گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می تیپه باڤاریهكهی له خوله‌كی شه‌ستوپێنج به‌ده‌ستهێناو ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆندسلیگا گه‌یانده بیستوهه‌شت گۆڵ، له خوله‌كه‌كانی هه‌شتاودوو و ههشتاوشهشیشدا، سێرجی گنابری هه‌ردوو گۆڵی چواره‌م و پێنجه‌می تیپی میوانداری تۆماركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بایرن میونشن له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ په‌نجاودوو خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و كۆلنیش سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی له پله‌ی چوارده‌می ڕیزبه‌ند له بیستویه‌ك خاڵ وه‌ستا .
بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر کۆلن تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.