Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 16:19

بارسێلۆنا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر سیڤیلیه‌ تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی بیست وپێنجه‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا بووه‌ میوانی یانه‌ی سیڤیلیه، له‌ئه‌نجامدا، بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌.
 یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ كرد، به‌ تایبه‌تی یاریزانانی بارسا كه‌ دوای چه‌ند هێرشێك و له‌ خوله‌كی بیست ونۆدا، عوسمان دێمبلی فه‌ڕه‌نسی گۆڵێكی بۆ تیپی میوان تۆماركردو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واوبوو.
 له‌ گێمی دووه‌میش یاریه‌كه‌ به‌ هه‌مان گڕوتین درێژه‌ی هه‌بوو، تا له‌ خوله‌كی هه‌شتاوشه‌شدا، لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی بلاوگڕانا گۆڵی دووه‌م و دڵنیایی تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا گه‌یانده‌ نۆزده‌ گۆڵ، ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه‌ به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌ركه‌وتنی بارسێلۆنا كۆتایی هات.
 به‌م بردنه‌وه‌ش بارسێلۆنا به‌ شێوه‌ی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ په‌نجاوسێ خاڵ، سیڤیلیه‌ش كه‌ یاریه‌كی دواخراوی ماوه، به‌ چلوهه‌شت خاڵ له‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ند مایه‌وه، چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ گه‌ڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، هه‌ردوو یانه‌ جارێكی دیكه‌و له‌ یاریگای كامپ نۆ له‌ شاری بارسێلۆنا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌‌ .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.