Erbil 6°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 05:32

کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا پرۆژه‌ یاساییه‌کی تایبه‌ت به‌ په‌تای کۆرۆنا په‌سه‌ند کرد

کوردستان TV
#16
100%

كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا پرۆژه‌ یاسای یه‌ك تریلۆن و نۆسه‌د ملیار دۆلارییه‌كه‌ی جۆ بایدنی تایبه‌ت به‌ په‌تای كۆرۆنا په‌سه‌ند كرد.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاند: له‌ دوا دانیشتنی خۆیدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، كۆنگرێس، بودجه‌ی پێشنیاركراوی ئیداره‌ی‌ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای په‌سه‌ند كرد كه‌ بریتیه‌ له ‌یه‌ك تریلۆن و نۆسه‌د ملیار دۆلار.

ئه‌م بودجه‌یه‌ تایبه‌ت كراوه‌ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ژیانی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئه‌مه‌ریكی.

بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی داهاتوودا پرۆژه‌ یاساكه‌ بنێردرێته‌ ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریكا و دواتریش ده‌بێت سه‌رۆك كۆمار واژۆی له‌سه‌ر بكات ئینجا وه‌ك یاسای به‌ركار ئیداره‌ی نوێی بایدن ده‌یخاته‌ به‌رنامه‌ی كارییه‌وه‌.

له‌ ئیستادا به‌ تۆماركردنی زۆرترین رێژه‌ی مردن و توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، وڵاتی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌رووی وڵاتنی جیهان دێت.

به‌ جۆرێك كه‌ ژماره‌ی مردن به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ پێنجسه‌د هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندوه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌  بایدن رایگه‌یاندبوو له‌ ماوه‌ی ئه‌و سی و حه‌وت رۆژه‌ی كه‌ چووه‌ته‌ كۆشكی سپی، نزیكه‌ی په‌نجا ملیۆن هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی به‌ ڤاكسینی كۆرۆنا كوتراون. بایدن هیواداریشه‌ كه‌ له‌ دوای سه‌د رۆژ له‌ ده‌ست به‌كار بوونیدا، ئه‌و ژماره‌یه‌ بگاته‌ سه‌د ملیۆن كه‌س. به‌هۆی زۆری تووشبون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا  و كاریگه‌رییه‌كانی ئاستی ئابووری ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا به‌رێژه‌یه‌كه‌ی به‌رچاو دابه‌زیوه‌ و به‌ هه‌زاران هاوڵاتی ئه‌و وڵاته‌ پیشه‌كانیان له‌ده‌ستداوه‌ و بێكار بوونه‌.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.