Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:00

بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای کۆرۆنا بریارێکی دیکه‌ چووه‌ بواری جێبه‌جێ کردن

کوردستان TV
100%

بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و به‌ تایبه‌تیش جۆره‌ نوێیه‌كه‌ی هاتنی پاسی گەشتیاری لە شارەکانی عێراقەوە بۆ شاری هەولێر قەدەغە كرا.

هه‌ر له‌و باره‌وه‌ بەرپرسی بازگەکانی هەولێر موقەدەم سەلام ئیبراهیم به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: بڕیارەکە لە سەرجەم بازگەکانی هەولێر جێبەجێدەکرێت، و هیچ پاسێکی گەشتیاری رێگەی پێنادرێت لە بازگەکانی سنووری هەولێرەوە بێتە هەولێر و هەرێمی کوردستان.

له‌باره‌ی هاتنی گه‌شتیاران به‌ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت جیا له‌ پاسه‌ گه‌شتیارییه‌كان موقەدەم سەلام ئیبراهیم رایگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ تا ئێستا ته‌نیا بۆ پاسی گه‌شتیارییه‌ و هه‌ر كاتێكیش بڕیار له‌ گرتنی ته‌واوییه‌تی بازگه‌كان بدرێت، ئه‌وان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر نه‌ریمان فازل به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان و ژووری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای پارێزگای هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك بڕیاریان په‌سه‌ندكرد و به‌شێكیان په‌یوه‌سته‌ به‌ گه‌شتوگوزار و ئێمه‌ پابه‌ندی رێنماییه‌كان ده‌بین.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.