له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی تایبه‌ت به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی سیڤیلیه‌و بارسێلۆنا، له‌و كاته‌ی ڕۆناڵد كۆمانی هۆڵه‌ندی و ڕاهێنه‌ری بارسا قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كرد، به شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو كۆمان تووشی خوێن به‌ربوونی لووتی هات.
ڕاهێنه‌ره‌كه چه‌ند جارێك به كلینیس هه‌وڵی دا خوێن بهربوونهكه بوه‌ستێنێت، به‌ڵام نه‌یتوانی كۆنتڕۆڵی حاڵه‌ته‌كه بكات و خوێن به‌ربوونه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو، بۆیه كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی بۆ ته‌واونه‌كراو به ناچاری هۆڵه‌كه‌ی جێهێشت.
جێگای باسه كۆمانی ته‌مه‌ن په‌نجاوحه‌وت ساڵ ئه‌مه یه‌كه‌م جاری نیه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێته‌وه‌و چه‌ند جارێكی دیكه‌ش له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كاندا دووچاری خوێن به‌ربوونی لووتی بۆته‌وه.
راهێنه‌ری بارسێلۆنا دووچاری خوێن به‌ربوونی لووت ده‌بێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.