لە گەڕی چوونی قۆناغی شازدەی چامپیۆنس لیگ، یانەی مانچستەرسیتی سەركەوتنێكی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی بروسیا مونشنگلادباخی میوانداری بردەوە.
بەهۆی ڕێكارەكانی حكومەتی ئەڵمانیا بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، یاریەكە لەو وڵاتە نەكراو بۆ یاریگای پۆشكاش ئارینا لە هەنگاریا گواسترایەوە، یاریزانانی مانچستەرسیتی لە هێرش و فشارەكانیان دەستپێشخەربوون و لە خولەكی بیست ونۆدا، بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگالی گۆڵی بۆ مان سیتی تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو.
لە گێمی دووەم و لە بەردەوامی هێرشەكانی سیتێزێنزو لە خولەكی شەست وپێنجدا، گابرێیل خیسوسی بەڕازیلی میوانەكانی كردە خاوەنی گۆڵی دووەم.
بەم بردنەوەش مان سیتی هەنگاوێكی گرنگ لە قۆناغی چارەگی كۆتایی چامپیۆنس لیگ نزیك دەبێتەوەو لە گەڕی هاتنی قۆناغی شازدەو لە شازدەی مانگی داهاتوو میوانداری بروسیا مونشنگلادباخ دەكات.
مانچستهر سیتی سهرکهوتنی بهسهر بروسیا مونشنگلادباخ تۆمارکرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.