به‌شێك له به‌رپرسان و رێبه‌رانی باڵای سیاسیی عێراق ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنایان كڕیوه و خۆیان و خانه‌واده‌كانیان كوتاوه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به میدیا عێراقییه‌كانیان راگه‌یاندووه، به‌شێك له به‌رپرسانی عێراق له به‌غدا، به شێوه‌یه‌كی زۆر نهێنی هه‌زاران ژه‌م ڤاكسینی دژه كۆرۆنایان كڕێوه و له خۆیان و خانه‌واده‌كانیان داوه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، پێده‌چێت له نێوان هه‌زار و پێنجسه‌د تا دووهه‌زار و پێنجسه‌د ژه‌م ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنای چینی له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه كڕداربێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شڵێت، ئه‌م پرۆسه‌یه له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه و به شێوه‌یه‌كی ته‌واو نهێنی به‌ڕێوه‌ده‌چیت، تا ئێستا به شێوه‌ی فه‌رمی و له رێگه‌ی یاسایی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراقه‌وه، هیچ ڤاكسینی دژه كۆرۆنا نه‌گه‌یشتووه و پێشووتر وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاندبوو كه تا كۆتایی مانگ كاروانێكی ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنای چینی ده‌گاته عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.