گوته‌بێژی فه‌رمی یانەی مانچستەرسیتی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه گوایا یانه‌كه ئۆفەرێكی نوێی بۆ واژووكردنی گرێبەست لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا ئامادەكردووە.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە گرێبەستی مێسی لە كۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ بارسا تەواودەبێت و یاریزانەكەش دەتوانێت بە خۆڕایی و بێ بەرامبەر ڕیزی تیپەكەی بەجێبهێڵێت و بە ئارەزووی خۆی پەیوەندی بە تیپێكی دیكەوە بكات، گوته‌بێژه‌كه‌ی مان سیتی به تۆڕی سكای سپۆرتسی ڕاگه‌یاند كه به‌رپرسانی یانه ئینگلیزیه‌كه هیچ ئۆفه‌رێكیان پێشكه‌شی مێسی نه‌كردووه‌و هیچ گفتوگۆیه‌كیشیان له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه یان له‌گه‌ڵ بریكاری كاره‌كانی نه‌كردووه.
پێشتریش ڕۆژنامەی زە سەنی بریتانی بڵاوی كردبووەوه كە مان سیتی ئۆفەرێكی بە بڕی چوارسەدوسی ملیۆن پاوەندی ئیستەرلینی بۆ واژووكردنی گرێبەست لەگەڵ مێسی لە هاوینی داهاتوو ئامادەكردووەو ماوەی گرێبەستەكەش پێنج ساڵە.
لە هاوینی پار ساڵیش مان سیتی ئۆفەرێكی بە بڕی شەشسەد ملیۆن پاوەندی پێشكەشی مێسی كردبوو، بەڵام ئیداره‌ی بارسا ڕێگه‌ی نه‌دا ئه‌ستێره ئه‌رژه‌نتینیه‌كه ڕیزی بلاوگڕانا به‌جێبهێڵێت .
مانچسته‌رسیتی ده‌نگۆی پێشکه‌شکردنی ئۆفه‌ری گرانبه‌هاو گفتوگۆکردنی له‌گه‌ڵ مێسی ڕه‌تکرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.