Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:11

کرمانج عزەت: لە کۆچی دوایی عزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی، منەتباری ھاوخەمیتانین

کوردستان TV
#7
100%

بنەماڵەی عزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌و به‌رێزانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ كاتی ناشتنی خوالێخۆشبێت، عزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی به‌شداریان له‌ پرسه‌كه‌ كردووه‌ ئه‌وانه‌ی به‌ ته‌له‌فۆنیان هاوخه‌می خۆیان ده‌ربڕییه‌وه‌.

بە ناوی بنەماڵەی کۆچکردوو عزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی بۆ ھاوسۆزی و ھاوخەمی ھەموو لایەک سوپاسگوزاری  ئێوەی بەڕێزین، ئەوانەی بە تەلەفۆن ڕاستەوخۆ پەیوەندیان پێوە کردین یان بە دەرکردنی بەیاننامە و ناردنی نوێنەر لە بەڕێزان جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی.  سەرۆکی ھەرێم جەنابی نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکومەتی ھەرێم جەنابی مەسرور بارزانی. جەنابی سەرۆک کۆماری عێراق د بەرھەم سالح.  جێگرانی سەرۆک پەرلەمانی عێراق و کوردستان و فڕاکسیۆنی پارتی و زۆربەی پەرلەمانتار و وەزیرە بەڕێزەکان.

بەڕێزان مستەفای ھیجری ، عبداللە حسن زادە و عبداللە موھتەدی و حوسێن یەزدان پەنا و زۆربەی کادر و پێشمەرگەکانیان.  بەڕێزان  شۆڕش حاجی ، محمدی حاجی مەحمود ، صلاح الدین بھا‌والدین ، عیرفان مەلا عەزیز ، مام خدر ڕوسی و غەفور مەخموری و باپیر کامەلا و حزبی شیوعی و بیت نھرین و تەڤگەری ئازادی و کۆمەڵی ئیسلامی لە جیاتى حزبەكانیان. سەدان  کەسایەتی و ڕۆشەنبیر و نوسەر و ھونەرمەند لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و کەرکوک و دەھۆک. زۆربەی کەسایەتیەکانی بنەماڵەی بەڕێزی بارزانی و مەکتەبی سیاسی پارتی  و ئەندامانی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقە بەڕێزەکان و کادرەکان. چەندین ئەندامی سەرکردایەتی یەکیتی و کادر و پێشمەرگەکانیان. ھەروەھا سەدان پەیوەندی تر لە فەرماندەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەیی و لیواکان ،  کەرت و توێژەکانی ڕێکخراوەیی و کۆمەڵایەتی و جەماوەری.

ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر و  سەرۆکی زانکۆکانی سۆران ، صلاح الدین ، پۆلەتەکنیکی ھەولێر ، تیشک ، کۆیە.  زۆربەی کەسایەتیە بە ھەڵوێستەکانی کوردستان کە بە پۆست و دەربڕینەکانیان پێناسەی مەزنی مام عزەتیان کرد. سەرۆک و ئەندامانی یەکیتی زانایانی ئایینی  و مامۆستایانی ئایینی و ئەوقاف.

ئەوانەی لە ناشتنی بەشدار بوون بەڕێزان نوێنەری سەرۆک بارزانی ، نوێنەری سەرۆکی ھەرێم  ،  نوێنەری بارەگای بارزانی و بەرپرس و کادرەکانی لقی ١٠ و   لقی٢٦ و نوێنەری لقەکانی تر ، مەڵبەندی ٦ ی ن ك ، نوێنەری لایەنەکان. بنەماڵەی شەھیدان و دەزگای ئەیلول و نەوەکانی ئەیلول ، فەرماندیی ھەڵگۆرد و کاوە و پاسەوانی سنور و لیواکان و ھێزەکانیان. کەسایەتیەکانی ھەردوو تەریقەتی نەقشەبەندی و قادری. نوێنەری ھۆز و بنەماڵە بەڕێزەکانی  کوردستان.

نوێنەرانی دام و دەزگاکانی حکومەت ، قائمقامە بەڕێزەکانی ئەو دەڤەرە و  دادوەرە بەڕێزەکان  ، ئەفسەر و ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش ، پێشمەرگەکانی ھاوڕێی مام عزەت و ڕاگەیاندنە بەڕێزەکان.

ھەروەھا ھەموو ئەو بەڕێزانەی لە ماڵەوە سەردانیان کردین. سوپاس بۆ ھاوسۆزی و ھاوخەمی کوردەکانی پارچەکانی تری کوردستان و ھەندەران کە بە تەلەفۆن ھاوسۆزیان گەیاند. ھەر کەسێ بە دوعایەکی خێریش  میھرەبانییان نواندوە.

سوپاس بۆ دۆستە بیانیەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا مایک واڵتس و جنرال ئێرنی ئەدینۆ و بێلی ڕای. سوپاس  بۆ دۆستانی عەڕەب بە تایبەت ملازم خدر و دۆستانمان لە عەڕەبە ڕەسەنەکان. سوپاس  بۆ قونسولی ئێران لە ھەولێر.

کەسایەتی مام عزەت سلێمان بەگ ھەموو کورد و کوردستانیانی بە کۆک و ناکۆکەوە لە سەر خوانی پەرۆشی کۆچەکەیدا کۆ کردەوە ، بەوەی ھەموویان بۆ خەبات و گەورەیی  مرۆڤی بوونی ئەو زاتە شاھێدی سەرفرازیان فەرموو. ئەو یەکڕیزیەی گەل  بۆ ھەر پرسێک ھەمیشە ئاواتی خۆی بووە .

بەو ھاوخەمیە سەبوریتان  بۆ ئێمە ھێنا و بۆ مێژوی خەباتکارانیش وەفا. خوای گەورە جەزای خێرتان بداتەوە. پەیامی ئێمەش وەکو خزم و نەوەکانی مام عزەت  بۆ کوردایەتی و مرۆڤایەتی و سادەیی و دروستکاری و ئاشتیخوازی پەیمان بێ کە ڕێبواری ڕێگاکەی دەبین بە پشتیوانی خوای گەورە و پشتیوانی ھەموو ھاوسەنگەر و دۆستانی  لە ئێوەی بەڕێز.  سوپاس بۆ میھرەبانیتان.

انا لله و انا الیه راجعون
کرمانج عزەت سلێمان بەگ

لە بری بنەماڵەی عزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی

تێبینی :- بۆ ئەوەی شەرمەزاری لوتفی ھاوخەمی ھیچ کەسێک نەبین لە بەر زۆری ھاوسۆزە میھرەبانەکان نە دەکرا ناو بنوسین، کە دڵنیا ناوەکان لە ھزر و ڕۆحمان تۆمار کراون.

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.