یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا سزایه‌كی توندی به‌سه‌ر ئاندرێ ئۆنانای كامیرۆنی و گۆڵپارێزی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام سه‌پاندو بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له یاریكردن دووری خسته‌وه.
ئه‌ویش به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ده‌رمانه وزه‌به‌خشه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان، بۆیه گۆڵپارێزه‌كه ناتوانێت بۆ ماوه‌ی ساڵێك له ریزی ئه‌یاكس و هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن یاری بكات، هه‌ر به هه‌مان هۆكار ئۆنانا ناتوانێت له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا به‌شداربێت كه ساڵی داهاتوو وڵاته‌كه‌ی میوانداری ده‌كات.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ڕابردوودا، پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ سامپڵی خوێنی ئۆنانا كرا‌و ده‌ركه‌وت ده‌رمانی جۆری فۆرسی میدی به‌كارهێناوه كه له لیستی ده‌رمانه وزه‌به‌خشه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان دایه، دواتر گۆڵپارێزه‌كه ڕایگه‌یاند، ئه‌م ده‌رمانه له‌گه‌ڵ ده‌رمانی ئه‌سپرینی ئه‌وینداره‌كه‌ی تێكه‌ڵ بووه‌و به هه‌ڵه‌و به‌بێ هیچ مه‌به‌ستێك به‌كاری هێناوه، سزاكه‌شی به سته‌مكارانه وه‌سفكرد.
لای خۆشیه‌وه ئیداره‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام ئاشكرای كرد كه تانه له سزاكه‌ی فیفا له دژی ئۆنانا ده‌دات و داواكاری پێداچوونه‌وه به‌م سزایه پێشكه‌شی دادگای وه‌رزشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، ئۆنانای ته‌مه‌ن بیستوچوار ساڵ بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رزه گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی ئه‌یاكس ئه‌مستردامه‌و له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆنیش به هه‌مان شێوه گۆڵپارێزی سه‌ره‌كیه.
فیفا بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ ئاندرێ ئۆنانای کامیرۆنی له یاریکردن دوور خسته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.