Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 17:34

کێشمه‌کێشمه‌کانی نێوان حکوومه‌ت و په‌رله‌مانی ئێران له‌سه‌ر پرسی بوودجه‌ به‌رده‌وامه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مجاره‌ش په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ كه‌ زۆرینه‌ی له‌ ئه‌ندامه‌ بنه‌ماخوازه‌كان پێكدێت، پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ كه‌ حه‌سه‌ن روحانی پێشكه‌شیكردووه‌، ره‌تكرده‌وه‌.

له‌ كۆتا ده‌نگداندا 99 په‌رله‌مانتار به‌ به‌ڵێ، 148 په‌رله‌مانتار به‌ نه‌خێر ده‌نگیاندا و 12 په‌رله‌مانتاریش ره‌تیانكرده‌وه‌ به‌ به‌ڵێ یان نه‌خێر ده‌نگ بده‌ن.

به‌م ئه‌نجامه‌یش، پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت تا گۆڕانكاری ریشه‌یی تیادا بكرێت.

حه‌سه‌ن روحانی، سه‌ركۆماری ئێران، خۆی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی نه‌كرد و له‌بری ئه‌و محه‌مه‌د باقر نۆبه‌خت، یاریده‌ده‌ری سه‌ركۆمار و سه‌رۆكی ده‌زگای پلانی بوودجه‌، به‌شداریی كرد.

پێش ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ یاساكه‌ بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌، محه‌مه‌د باقر قالیباف ،سه‌رۆكی په‌رله‌مان، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ حه‌سه‌ن روحانی-یان بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان بانگێشتكردووه‌ به‌ڵام وه‌ڵامی بانگێشته‌كه‌یانی نه‌داوه‌ته‌وه‌.

محه‌مه‌د باقر قالیباف گوتی: "پێویستبوو جه‌نابی سه‌ركۆمار به‌شداری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی بكردایه‌ و وه‌ك حكوومه‌ت ده‌رباری یارمه‌تییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌نارده‌ی نه‌وت و به‌های دراو روونكردنه‌وه‌ی بدایه‌. ئه‌م كاره‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ریه‌كه‌ له‌ په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ده‌بوو. ره‌نگبوو به‌م شێوه‌یه‌ به‌شێكی ناڕوونییه‌كان له‌ناوبچن و له‌ هه‌ندێك بابه‌تیشدا متمانه‌ دروست ببێت".

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.