بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز كاك دكتۆر یوسف حەمە ساڵح
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك(مەهدی حەمە ساڵح)ـی برای بەڕێزتانمان پێگەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادەی خوالێخۆشبوو كاك مەهدی و تەواوی كەسوكار و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو براتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
٢ـی شوباتی ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.