مانگی ڕابردوو لانیکەم 15 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنورهكانی كوردستانی ئێران بوونهته قوربانی .
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردهوه: لهمانگی رابردوو لانیكهم 15 کۆڵبەر لە سنوورەکانی كوردستانی ئێران کوژراون، بریندار کراون کە47%ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.
ههنگاو راشیدهگهێنێت: لەو ماوەیەدا 7 کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و 8 کۆڵبەریش بریندار بوون.
زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە کە ٦ حاڵەت بووە. هەروەها، دوو کۆڵبەر کە تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە گیانیان لەدەست داوە.
چۆنیەتیی کوژران، یان برینداربوون كهرێكخراوهكه بڵاوی كردووهتهوه بهم شێوهیه:
تەقەی ڕاستەوخۆ : 7 حاڵەت (1 کوژراو و 6 بریندار) کە دەکاتە 47% ی کۆی حاڵەتەکان.
جەڵتەی دڵ: 1 حاڵەت (1 کوژراو) کە دەکاتە 6% ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: 7 حاڵەت (5 کوژراو و 2 بریندار) کە دەکاتەن 47%ی کۆی حاڵەتەکان
جیاکردنەوە بەپێی پارێزگاکان:
پارێزگای ورمێ: 5 حاڵەت (5 کوژراو).
پارێزگای سنە: 6 حاڵەت (2 کوژراو و 4 بریندار).
پارێزگای کرماشان: 6 حاڵەت (4 بریندار).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.