Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:38

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چالاکوانێکی سیاسی یان له‌سێداره‌ دا

کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی حه‌ده‌س، ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئێران بڵاویان كردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران چالاكوانێكی سیاسی-یان به‌ناوی جاوید ده‌هقان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریكردنی گرووپه‌كانی دژ به‌ئێران له‌سێداره‌ داوه‌ .

له‌مباریه‌وه‌ پێگه‌ی ئینته‌رناشیونال راگه‌یاندووه‌ كه‌ جاوید ده‌هقان له‌ به‌ندیخانه‌ی زاهیدان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سێداره‌ دراوه‌.

شایانی باسه‌ دوێنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كردبوو كه‌ بڕیاری له‌سێداره‌دانه‌كه‌ هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌.

هه‌ر دوێنێ هه‌ینی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ كه‌ ده‌كاته‌ ئه‌مڕۆ، جاویدان ده‌هقان له‌سێداره‌ ده‌درێت.

33

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.