Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:45

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران 6 هاوڵاتی کورد له‌شاری شنۆ ده‌ستگیر ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%


هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 6 هاوڵاتی كورد له‌شاری شنۆی كوردستانی ئێران ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 30 ى 1 ى 2021 ، رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌، هێزە ئەمنییەکانی  ئێران لە شاری شنۆ هاووڵاتییەکیان بە ناوی “جبرەئیل شەعبانی” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

رێكخراوه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: هاوکات هێزە ئەمنییەکان، یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی “ژینکۆ”یان بە ناوی جەماڵ قاسمی دەستبەسەر کردووە.

هه‌نگاو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌دوێنێ هه‌ینی 29 ى 1 ى 2021 ، چوار هاووڵاتی دیکەی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی شۆرش بەرهەم، جەماڵ نەهالی، سەید لوقمان تاهیری و غەفوور ئەسپەندار لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراون.

له‌كۆتاییدا هه‌نگاو رایگه‌یاندووه‌: تا ئێستاكه‌ هۆکارەکانی دەستبەسەربوونی ئەو شەش کەسە و تۆمەتە پاڵدراوەکانیان نەزانراوە و هیچ زانیاریەک لەسەر شوێنی ڕاگیرانیان نیە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.