Erbil 5°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 04:06

وته‌بێژی هاوپه‌یمانان له‌یادی ئازادکردنی کۆبانێ: چه‌کدارانی کورد بوونه‌ته‌ نموونه‌ی هاوبه‌شێکی به‌تواناو باوه‌ڕپێکراو

کوردستان TV
100%

واین مارۆتۆ ، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌ عێراق و سووریا كه‌ ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌زمانی كوردی تویتێكی كردووه‌و وێنه‌یه‌كیشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی داناوه‌و ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ یادی ئازادكردنی كۆبانێیه‌‌ كه‌ له‌ 26ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2015  كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی كورده‌وه‌ به‌ پاڵپشتی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی ئازادكرا و به‌هه‌موو جیهانیان نیشاندا كه‌ داعش شكستی هێناوه‌و تونراوه‌ ئامانجی ستراتیژی داعش شكستی پێ بهێندرێت.

هه‌روه‌ها وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌شڵێت: به‌م بۆنه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ كورد ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌مڕۆ بوونه‌ته‌  نموونه‌ی هاوبه‌شێكی به‌تواناو باوه‌ڕپێكراو.

هاوكات حه‌سن چه‌له‌بی: میدیاكارو نووسه‌ری دیاری رۆژئاوای كوردستان كه‌ له‌ ئێستادا نیشته‌جێی ئه‌ڵمانیایه‌ نووسیویه‌تی: سڵاو له‌پێشمه‌رگه‌ كه‌ توانی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر كۆبانێ تێك بشكێنێ.

11

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.