Erbil 9°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 19:16

کونسوڵی گشتیی فه‌ڵه‌ستین رۆڵی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی کوردستان به‌رز ده‌نرخێنێت

کوردستان TV
100%

كونسوڵی گشتیی فه‌ڵه‌ستین له‌ هه‌ولێر رۆڵی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان له‌ بواری میدیا و گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گه‌لان به‌رز ده‌نرخێنێت .

ئه‌مڕۆ باڵیۆز نه‌زمی حزوری، كونسوڵی گشتیی فه‌ڵه‌ستین سه‌ردانی سه‌نته‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی له‌ هه‌ولێر كرد و له‌ لایه‌ن نینۆس نه‌مرود داود ، سه‌رپه‌رشتیار و به‌رێوه‌به‌ری رێگه‌پێدراو و ئه‌ندامانی بۆردی ده‌زگا پێشوازیی لێكرا .

 له‌دیدارێكدا باڵیۆز نه‌زمی حزوری، بیست و دوو ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤی پیرۆز كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی و كاری باشتری بۆ كوردستان تیڤی خواست .

 هاوكات كونسوڵی گشتیی فه‌ڵه‌ستین ،رۆڵی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی به‌رز نرخاند كه‌ هه‌ردوو كه‌ناڵی كوردستان تیڤی و زاگرۆس تیڤی و به‌شی ماڵپه‌ڕ و سۆشیال میدیای هه‌ردوو ته‌له‌فزیۆن له‌خۆ ده‌گرێت ،  هه‌روه‌ها هیوای خواست كه‌ هه‌ر وه‌ك رابردوو، ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان به‌رده‌وامیی به‌ رۆڵی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و كاری پیشه‌یی خۆی و گه‌یاندنی ده‌نگ و ڕه‌نگی كوردستان و پته‌وكردنی بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان و په‌یوه‌ندیی نێوان گه‌لان به‌ تایبه‌ت گه‌لانی ناوچه‌كه‌ بدات . هه‌روه‌ها باڵیۆز نه‌زمی حزوری هیوای ئه‌وه‌ی خواست كار بۆ زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیی میدیایی له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ڵه‌ستین بكرێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماژه‌ی به‌ رۆڵ و كاریگه‌ریی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كرد .

له‌ لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتیار و ئه‌ندامانی بۆردی ده‌زگا سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كونسوڵی گشتیی فه‌ڵه‌ستینیان كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.