Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:36

ئۆتۆمبێله‌ دزراوه‌که‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی که‌رکووک دۆزرایه‌وه‌

چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ گه‌ڕه‌كی عه‌ده‌ن دزرابوو
کوردستان TV
100%

ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی تایبه‌تی به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك دۆزرایه‌وه‌ كه‌ چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ گه‌ڕه‌كی عه‌ده‌ن باشووری شاری كه‌ركووك دزرابوو.

له‌مباره‌یه‌وه‌ عه‌مید قه‌یس عامر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌ھێشتنی تاوان له‌ شاری كه‌ركوك، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ئۆتۆمبێله‌ دزراوه‌كه‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك له‌ رێگای  نێوان قه‌ره‌ھه‌نجیر و چه‌مچه‌ماڵ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

عه‌مید قه‌یس عامر زانیاری زیاتری له‌وباره‌وه‌ نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.

چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ گه‌ڕه‌كی عه‌ده‌ن باشووری شاری كه‌ركووك ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌تی به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك دزرابوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.