Erbil 3°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 06:22

قونسوڵی گشتی ئه‌مریکا له‌ هه‌ولێر وێنه‌ی سه‌رۆک بارزانی و بایدن بڵاوده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
#6 #7
100%


قونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، به‌بۆنه‌ی سوێندخواردنی 46 چل و شەشەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وێنه‌ی سه‌رۆك بارزانی و بایدن بڵاوكرده‌وه‌.

دوای ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، قونسوڵی گشتی، به‌ چه‌ند وێنه‌كی سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی و جۆبایدن بڵاوكرده‌وه‌.

دوای ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، قونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر وێنه‌ سه‌رۆك بارزانی و بایدن به‌ یه‌كه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ نووسیوویه‌تی: سوێندخواردنی سەرۆکایەتی دەستپێکی خولێکی نوێی چوار ساڵەیە بۆ سەرۆکی ئەمەریکا.

ئه‌م وێنانه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ دۆستایه‌تیه‌كی دێرین و په‌یوه‌ندی  نێوان سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ بایدن، هه‌روه‌ها پیشاندانی نیازپاكی و پشتیوانی به‌رده‌وامی ئه‌مریكایه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان .

شایه‌نی باسه‌ قونسوڵی گشتی ئه‌مریكا ده‌شڵێت: ئەمڕۆ، سەرۆک جۆ بایدن بە فەرمی سوێندی وەکو 46 چل و شەشەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا خوارد.

ئەم مەڕاسیمی سوێندخواردنە ئاماژەیە بۆ گواستنەوەی ئاشتییانەی دەسەڵات لە دوای ھەڵبژاردن کە پێوەرێکی گرینگە لە ھەموو سیستەمێکی دیمۆکراسیدا.

شایه‌نی باسه‌ جۆبایدن جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوو، له‌ ساڵانی رابردوودا چه‌ندین جار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ و له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانی و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكراوه‌، بایدن هه‌میشه‌ پشتگیری خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكردۆته‌وه‌.   

بۆ بینینی په‌یجی قونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ كلیك بكه‌:

 https://www.facebook.com/erbil.usconsulate/posts/1376435062692509

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.