Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 10:55

کتێبی "بنەماڵە دێرینەکانی هەولێر" بڵاو کرایه‌وه‌

ڕیزبەندیی ناوی بنەماڵەکان بەپێی پیتی ئەبجەد دانراوە
کوردستان TV
100%

 له‌ نووسینی  نووسه‌ر "عەبدوڵلا مەلا عەلی" به‌شی یه‌كه‌می "بنەماڵە دێرینەکانی هەولێر" بڵاو كرایه‌وه‌.
له‌ پێشه‌كی كتێبه‌كه‌ نووسه‌ر ده‌ڵێت "بەندە ئەگەرچی لە دایکبووی شاری هەولێر نیم، بەڵام لە باوەشی دایکم بووم کە بارگە و ماڵمان هاتە هەولێر و قەڵاتی سەربەرز بۆم بوو بە یەکەم لانکە، و هەر لەو شارە گەورە بووم و تا ئێستاش هەر لەو شارە شیرینە دەژیم".

هه‌روه‌ها نووسه‌ر ووتی"ئەم کتێبە بەشی یەکەمی بنەماڵە دێرینەکانی هەولێرە، کە سەد بنەماڵە دەگرێتەوە، بەرهەمی ڕەنج و تێکۆشانی چوار ساڵ کارکردنمە. ئەم بنەماڵانەی لەم کتێبە ناویان تۆمار کراوە، وەک نموونەیە، وەک دەڵێن (مشتێک نموونەی خەروارێکە) ،لە بەرنامەمدا بوو، بنەماڵەی یاتر بنووسم، بەڵام بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کارەکەی منیش وەستا، بۆیە ناچار ئەم کتێبەم کرد بە بەشی یەکەم، هەڵبەت زۆر بنەماڵەی بەڕێزی دیکە ماون، بە پشتیوانی خوای گەورە هەوڵ دەدەم لەسەریان بنووسم و بیکەم بە بەشی دووەمی ئەم کتێبەم. هەر بنەماڵەیەکی دی پێی خۆش بێت ژیننامەی بنەماڵەکەیان لەم کتێبە تۆمار بکرێت، دەتوانێ پەیوەندیم پێوە بکات و لە بەشی دووەمدا تۆماری دەکەم".

 شایانی باسه‌ ڕیزبەندیی ناوی بنەماڵەکان بەپێی پیتی ئەبجەد دانراوە، تا کەس گلەیی نەکات لە پاش و پێشی ناوی بنەماڵەکان.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.