به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا، یاریگای تایبه‌ت به مه‌شق و ڕاهێنانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به ته‌واوی به به‌فر داپۆشرا.
بۆیه تیپی تۆپی پێی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید نه‌یتوانی له یاریگا مه‌شق بكات و یاریزانانی یانه‌كه به ناچاری یه‌كه‌ی ڕاهێنانیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری ئه‌رژه‌نتینی دیێگۆ سیمیۆنی له هۆڵی داخراو سازكرد، ئه‌ویش بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاری ئه‌م ئێواره له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو كه له‌میانی هه‌فته‌ی هه‌ژده‌می لالیگاو له یاریگای وان‌دا میترۆ پۆلیتانۆ له مه‌درید به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جێگای باسه ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی سیی و هه‌شت خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خولی ئیسپانیا دایه‌و دوو یاری دواخراویشی ماوه .
به‌فر بارین یاریگای ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریدی سپی پۆش کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.