بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی گشتیی وەبەرھێنان لە ھەرێمی كوردستان رایگهیاند: لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا، نهوهد و سێ مۆڵەتی ئەنجامدانی پڕۆژەیان لە ھەرێمی كوردستان لە چەندین سێكتەری جیاجیا داوە كە زۆربهیان بە وەبەرھێنەری ناوخۆیی دراون.
سەربەست خدر به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: ساڵی ڕابردوو لە بیست و ههشتی حهوت تا كۆتایی ساڵ، دەستەكەیان نهوهد و سێ مۆڵەتی ئەنجامدانی پڕۆژی داوە، بەجۆرێك كە بیست و پێنج مۆڵەت لە سلێمانی ، سی و چوار مۆڵەت لە دھۆك و ھەولێریش سی و چوار مۆڵەت ، لەوانە نهوهد و یهك مۆڵەت بۆ ناوخۆ دراوە و دووانیش ھاوبەشن.
ناوبراو گوتیشی، پڕۆژەكان لە سێكتەرەكانی بارزگانی ، تەندروستی ، پیشەسازی ، خزمەتگوزاری ، گەشتیاری ، فێركردن ، كشتوكاڵ ، نیشتەجێبوون ، ھونەری و وەرزشین، دەشڵێت، شازده پڕۆژەی بازرگانی و حهوت پڕۆژەی تەندروستی و سی پڕۆژەی پیشەسازی و یەك پڕۆژە خزمەتگوزاری و ده پڕۆژەی گەشتیاری و سێزده پڕۆژەی فێركردن و چوار پڕۆژەی كشتوكاڵ و ههشت پڕۆژەی نیشتەجێبوون و یەك پڕۆژەی ھونەری و سێ پڕۆژەی وەرزشین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.