ئهمڕۆ ههینی یاریزانێكی خولی فوتساڵی نایابی كچانی كوردستان له كاتی یاریكردندا زمانی قوتدایهوه و بههۆیهوه دووچاری ڕهوشێكی تهندروستی خراپ بووهوه.
پهیامنێری كوردستان تیڤی ڕایگهیاند: پاش ئهوهی ئەمڕۆ لە خولی فوتسالی نایابی کچانی کوردستان لەشاری دهۆک لەیاری نێوان کچانی دهۆک و ئافرۆدێتی سلێمانی یاریزانێکی کچ دوچاری زمان قوتدانەوه دەبێت و له مردن ڕزگار دەکرێت لەلایەن دەستەی پزیشکی ئامادەبوو.
شایهنی باسه ئە و یارییەش بەسەرکەوتنی کچانی دهۆک بەکۆتاهات بەنۆ گۆل بەرامبەر چوار گۆل بۆ ئافرۆدێتی سلێمانی لە چوارچێوەی بەڕێوەچونی یارییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی فوتساڵی نایابی کچانی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.