Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 01:52

سوریا.. لە هێرشێکدا بۆ سەر پاسێک ژماره‌یه‌ک کەس بوونە قوربانى

کوردستان TV
#12
100%

لە هێرشێکی تیرۆریستیدا بۆ سەر پاسێک لەسەر رێگەی دێرەزوور له‌ سوریا ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه‌.

رونگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، لەسەر رێگەی دێرەزوور لە هێرشێکی تیرۆریستیدا بۆ سەر پاسێک به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان 15 سەرنشینی پاسەكە كوژران، 30ى دیکەش بریندار بوونه‌.

رونگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ ده‌ڵێت: ئەوەش دواى ئەوەى کەوتونەتە بۆسەیەکى چەکدارانى داعش.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كه‌، میدیاكانی سوریا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئەو ناوچەیەى کردەوەکەى تێدا ئەنجامدراوە، پێشتر بەدەست چەکدارانى داعشەوەبووە، به‌ڵام له‌ ئێستادا له‌ژێر ده‌ستیان ده‌رهێنراوه‌.

كوردستان TV

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.