Erbil -0°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 06:38

دوو پەیامی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%


په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی حاجی كه‌ریم ئه‌حمه‌د گۆره‌زه‌یی ده‌كات
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی حاجی كه‌ریم ئه‌حمه‌د گۆره‌زه‌یی
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان(حاجی كه‌ریم ئه‌حمه‌د گۆره‌زه‌یی)مان بیست.
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و خزم و دۆستانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو حاجی كه‌ریم ئه‌حمه‌د گۆره‌زه‌یی به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و كه‌سوكار و دۆستانی خوالێخۆشبوو ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
باره‌گای بارزانی
29ـی12ـی2020
...........................
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو شێخ ئیسماعیل مه‌لا عه‌زیز كاكی هیران
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی شێخ ئیسماعیل مه‌لا عه‌زیز كاكی هیران
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(پیرۆز عه‌لی سه‌عید) هاوژینی خوالخۆشبوو(شێخ ئیسماعیل مه‌لا عه‌زیز كاكی هیران)مان بیست.
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو(پیرۆز عه‌لی سه‌عید) به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
باره‌گای بارزانی
29ـی12ـی2020

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.