Erbil -0°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 06:48

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ سه‌ید عه‌بدوڵڵا کردزی

کوردستان TV
100%

باره‌گای بارزانی له‌ په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ید عه‌بدوڵڵا كردزی ده‌كات

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك سه‌ید عه‌بدوڵڵا كردزی

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو سه‌ید روقیا سه‌ید ره‌مه‌زان خوشكی شه‌هید(سه‌یدی یاسین كردزی) و به‌ڕێزتانمان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین. خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می به‌رێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبووی خوشكتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

27ـی12ـی2020

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.