له هه‌فته‌ی پازده‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌راو له یاری لوتكه‌و دێربی له‌نده‌ن، یانه‌ی ئارسناڵ یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه له ماوه‌ی په‌نجاوپێنج ڕۆژ به‌ده‌ستهێناو به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی چێڵسی میوان و هاوشاریه‌كه‌ی برده‌وه.
یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان، یه‌كێك له هێرشه‌كانیش لێدانێكی سزای لێكه‌وته‌وه‌و له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، هێرشبه‌ری فه‌ڕه‌نسی ئه‌لیكسانده‌ر لاكازیت گۆڵێكی بۆ گانارز له خوله‌كی سیی و چوار تۆماركرد.
پاشان گرانیت چاكای سویسری گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری له خوله‌كی چل وچوار به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوشه‌شدا، بوكایۆ ساكا هێرشبه‌ری لاوی ئارسناڵ ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی سێیه‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركرد، له‌و لاشه‌وه تامی ئه‌براهام تاكه گۆڵی چێڵسی له خوله‌كی هه‌شتاوپێنج به لێدانی سینگ به‌ده‌ستهێنا، له دواساته‌كانی یاریشدا، جۆرجینهۆی ئیتاڵی لێدانێكی سزای بۆ بلوز له‌ده‌ستداو بێرند لیۆنی ئه‌ڵمانی و گۆڵپارێزی ئارسناڵ لێدانه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش، ئارسناڵ یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له دوای پێنج دۆڕان و دوو یه‌كسان بوون به‌ده‌ستهێناو كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی چوارده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده حه‌ڤده خاڵ، چێڵسیش له پله‌ی پێنجه‌مه‌وه بۆ پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ند دابه‌زی و ژماره‌ی خاڵه‌كانی له بیستوپێنج خاڵ وه‌ستا.
له‌پریمه‌رلیگدا ئارسناڵ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر چێڵسی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.