چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌نگوباس ئاشكرایانكرد كه تۆماس تۆخێلی ئه‌ڵمانی و ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی پاریس سانجێرمان یه‌كێكه له‌و ڕاهێنه‌رانه‌ی كه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنانی یانه‌ی بارسێلۆنا پاڵێوراون.
له‌مباره‌وه تۆڕی سكای سپۆرتی ئه‌ڵمانی بڵاوی كرده‌وه كه دوای ئه‌وه‌ی تۆخێل له ڕاهێنه‌رایه‌تی پاریس سانجێرمان دوورخرایه‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی بارسا وه‌ربگرێت، ئه‌ویش له شوێنی ڕۆنالد كۆمانی هۆڵه‌ندی.
هه‌مان سه‌رچاوه ڕوونیشیكرده‌وه كه دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی بارسێلۆنا له مانگی داهاتوو و به‌ڕێوه‌چوونی یاری قۆناغی شازده‌ی چامپیۆنس لیگ له‌نێوان بارسێلۆناو پاریس سانجێرمان ئه‌م پرسه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، هه‌ر به گوێره‌ی سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانیه‌كان سه‌رپه‌رشتیكردنی مه‌شقی یه‌كێك له یانه‌كانی ئینگلته‌را، بژارده‌یه‌كی دیكه‌یه له‌به‌رده‌م ڕاهێنه‌ره ئه‌ڵمانیه‌كه‌دا.
جێگای باسه تۆخێلی ته‌مه‌ن چلوحه‌وت ساڵ له ساڵی دووهه‌زاروهه‌ژده به ڕاهێنه‌ری پیی ئێس جی ده‌ستنیشانكراو پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له پۆسته‌كه‌ی دووخرایه‌وه .
تۆماس تۆخێلی ئه‌ڵمانی یه‌کێکه له‌و ڕاهێنه‌رانه‌ی که‌بۆ وه‌رگرتنی ئه‌رکی ڕاهێنانی بارسێلۆنا پاڵێوراوه
![](/content/upload/1/archive/2020-12/tomas_w900_h900.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.