Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 19:06

مه‌یامی هیت ئاماده‌کاری و مه‌شقه‌کانی چڕکردووه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌رزی نوێی خولی باسکه‌ی ئه‌مریکا

کوردستان TV
100%

له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردنی ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی، تیپه‌ به‌شداربووه‌كانی خوله‌كه‌ له‌ ئاماده‌كاریدان و مه‌شقه‌كانیان چڕ كردۆته‌وه.

 تیپی مه‌یامی هیت به‌ ڕابه‌رایه‌تی جیمی باتلێری ئه‌ستێره‌كه‌ی و به‌ هاوشێوه‌ی تیپه‌كانی دیكه‌ سه‌رقاڵی یه‌كه‌كانی ڕاهێنانه‌و به‌و ئومێده‌یه‌ ئه‌نجامێكی شایسته‌ له‌ خوله‌كه‌ تۆماربكات، مه‌یامی هیت سێ جار نازناوی ئێن بی ئه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ كه‌ دوایینان له‌ ساڵی دووهه‌زاروسێزده‌ بوو.

 له‌ یه‌كه‌م یاریشی له‌ وه‌رزی نوێی خوله‌كه‌و له‌ به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو، مه‌یامی هیت ڕووبه‌ڕووی ئۆرلاندۆ ماجیكی میوانداری ده‌بێته‌وه.

 جێگای باسه‌ له‌ وه‌رزی ڕابردووی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، مه‌یامی هیت گه‌یشته‌ قۆناغی كۆتایی، به‌ڵام له‌ ململانێكانی ئه‌م قۆناغه‌و له‌ چوار یاری به‌ لۆس ئه‌نجلۆس لێكه‌رز دۆڕاو له‌به‌رامبه‌ریشدا، لێكه‌رز چوار سه‌ركه‌وتنی تۆماركردو نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا

كوردستان TV

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.