له‌یاریه‌كی دیكه‌ی خولی باسكه‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی بایرن میونشن گه‌رایه‌وه سه‌ر رێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان و له یانه‌ی باسكۆنیای برده‌وه به ئه‌نجامی حه‌فتاو حه‌وت خال به‌رامبه‌ر به شه‌ست و شه‌ش خال .
له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكی یاری و به درێژایی هه‌ر چوار ماوه‌ی یاریه‌كه ئاستی هه‌ردوو تیپ له‌یه‌كتری نزیك بوون و یاریزانان هه‌ولی به‌ده‌ست هێنانی خاله‌كان و سه‌ركه‌وتنیان ده‌دا تا یانه‌ی باڤاری به جیاوازی یازده خال یاریه‌كه‌ی له سوودی خۆی كۆتایی پێ هێناو ده‌یه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌زه‌ی خوله‌كه تۆمار كرد.
یاریزان جالین ریتۆڵدز پیاوی یاریه‌كه بوو به‌ته‌نها بیست‌و یه‌ك خالی بۆ بایرن تۆمار كرد‌و واو باڵدوینی هاوكاره‌كه‌شی حه‌ڤده خالی بۆ تیپی براوه به‌ده‌ست هێنا ، له‌و لاشه‌وه زۆران دراگیتش سێزده خالی بۆ باسكۆنیا به‌ده‌ست هێناو ئه‌لیك بیتهریش دوازده خالی تری تۆمار كرد‌و تیپی باسكۆنیا تووشی شه‌شه‌م دۆراندن هات .
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی بایرن میونشن سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی و باسكۆنیاش له پله‌ی یازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
له‌باسکه‌ی ئه‌وروپا بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر باسکۆنیا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.